دوای ئەوەی بەهۆی هەڵەیەکی مارتن دیمیکلیسی بەرگریکارەوە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین گۆڵێکی لێ تۆمارکرا لە یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی لە یاری بەرامبەر بۆلیڤیا ، ئەلیخاندرۆ سابێلای ڕاهێنەر بڕیاریدا بەرگریکارەکەی لە پێکاتەی تانگۆ دووربخاتەوە بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر کۆڵۆمبیا.
دوای هەڵەکەی دیمیکیلیس بۆلیڤیا گۆڵی پێشەکەوتنیان تۆمارکرد ، بەڵام ئیزکوێل لاڤێزی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکەش بە بەرامبەربوونی هەردوولا بەکۆتاهات.
سابێلای ڕاهێنەر دڵتەنگی خۆی نیشاندا بۆ دوورخستنەوەی دیمیکیلیس و وتی
بەداخم بۆ ئەوەی کە دوورم خستۆتەوە ، ئەو لە هەموومان زیاتر ئازاری چەشت بەو هەڵەیەی کە کردی بەڵام بەو شێوەیە باشترە ، یارییەکەی بەرامەر کۆڵۆمبیا زۆر گرنگە بەڵام یەکلاکەرەوە نیە ، هەردوو تیم لە ژێر فشاردان بۆیە بە ئاسانی کۆڵ نادەن و یارییەکەی زەحمەت دەبێت.
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|جمعهبرچسب:,|